وێستگه‌ى كاره‌باى ديبه‌گه كرايه‌وه
له‌م پرۆژه‌یه‌دا 30 هه‌زار كه‌س سوود لەو وێستگەیە ده‌بینن.
K24 – هه‌ولێر:
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای دیبه‌گه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گرفتی یاسایی هه‌بوو له گواستنه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڵام بە گوژمەی ملیۆنێك و 600 هه‌زار دۆلار پرۆژه‌كه جێبه‌جێ كراوه و له‌م پرۆژه‌یه‌دا 30 هه‌زار كه‌س سوود لەو وێستگەیە ده‌بینن.