شهش حزبى رۆژههڵاتى كوردستان دژى دهوڵهتى ياسا كۆبوونهوه
دهوڵهتى ياسا دهيهوێت نهيارانى ئێران له خاكى عێراق وهدهربنرێن.
K24 – سلێمانى:
شەش حزبی سیاسیی رۆژھەڵاتی کوردستان لە بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زڕگوێز کۆبوونەوە و ھەڵوێستی خۆیان لەئاست پڕۆژە گەڵاڵەکراوەکەی فراكسيۆنى دەوڵەتی یاسا راگەیاند، کە بۆ وەدەرنانی حزبە ئۆپۆزيسیۆنەکانی ئێران لە خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئامادەی کردووە تاکوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بیکات بە یاسایەک بۆ وەدەرنانیان.
ئهو شهش لايهنهى رۆژههڵاتى كوردستان داواش لە فراکسیۆنە کوردییەکانی بەغدا دەکەن کە دەنگ بەو پرۆژەیە نەدەن.
ھەرچەندە ناکۆکی لە نێوان حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان ھەیە، بەڵام بە یەکگرتووی ھەڵوێستی خۆیان لە ئاست پڕۆژە گەڵاڵەکراوەکەی دەوڵەتی یاسا راگەیاند.