رۆژنامه‌وانێكی دیاری تورك: دانپێدانان به ئاڵای كوردستان یه‌كه‌م هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆییه
داكۆكی له هه‌ڵدانی ئاڵای كوردستان ده‌كات
K24 - ئیستانبول:
فوئاد ئوگور، نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی دیاری تورك، رایگه‌یاند، هه‌ڵدانی ئاڵای كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئێسین دۆگای ئه‌نقه‌ره و ئه‌تاتوركی ئیستانبوڵ، هه‌نگاوێك له پێش دانپێدانانه به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ئه‌و رۆژنامه‌وانه له باره‌ی دژایه‌تیكردنی هه‌ڵدانی ئاڵای كوردستان له كاتی پێشوازیكردن له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی دژایه‌تی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن دژی كوردن و هه‌مان بیروبۆچوونی محه‌مه‌د ئیساد بۆزكورتییان هه‌یه، كه له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیست وه‌زیری دادی توركیا بووه و گوتوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت كوردم با بچێته ئه‌فریقا و جێگای له توركیادا نییه".
فوئاد ئوگور، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 گوتی: "رۆژنامه‌كانی سۆزچو، یه‌نی چاگ و ئایدینلیك، كه دژایه‌تی خۆیان بۆ هه‌ڵدانی ئاڵای كوردستان نیشاندا، ده‌یانه‌وێت بڵێن ئاكپارتی به ئاڵای كوردستانه‌وه پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و مه‌به‌ستییانه ئه‌وه نیشان بده‌ن كه له كوێوه هاتوونه‌ته كوێ؟ ئه‌وان به‌و كاره ته‌نها ده‌یانه‌وێت ئه‌و دۆستایه‌تییه تێكبده‌ن و له‌به‌ین به‌رن".
ئوگور گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت به‌ر له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم –ریفراندۆمی گۆڕینی ده‌ستووری توركیا- گورزی خۆیان له ده‌سه‌ڵات بوه‌شێنن".
ئوگور له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا عێراق پارچه پارچه بووه و هیچ بنه‌مایه‌كی به‌هێز و یه‌كگرتوو له‌و وڵاته‌دا نه‌ماوه، به بڕوای ئه‌ویش، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان باشترین چاره‌سه‌ره.
رۆژی 26ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2017، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌ردانێكی دوو رۆژه گه‌یشته ئه‌و وڵاته و له رێوڕه‌سمی پێشوازیكردنیش، له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌تاتوركی ئیستانبول و ئێسین دۆگای ئه‌نقه‌ره، ئاڵای كوردستانییان هه‌ڵدابوو.
هه‌ڵدانی ئاڵای كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ش، توركه توندڕه‌وه‌كان و شۆڤێنیسته‌كانی تووڕه كردووه و نیگه‌رانی خۆیان له هه‌ڵدانی ئاڵای كوردستان نیشانداوه.