به‌غدا و تاران بۆ نه‌وتی كه‌ركووك رێككه‌وتن و فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانیش بوونه‌ته‌ دووبه‌ش

گۆڕان و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كه‌ن و پارتیش ره‌تیده‌كاته‌وه‌

K24 - به‌غدا:

له‌سه‌ر رێككه‌وتنی عێراق و ئێران بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك، فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی به‌غدا بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه‌.

فراکسیۆنە کوردستانيیەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆچوونی جیاجیایان لەسەر گرێبەستە نەوتیيەکەی تاران و بەغدا ھەیە و بەشێکیان لەدژی ریککەوتنەکەن و بەشەکەی تریش  لەگەڵیدان و پێیانوایە لەبەرژوەندی خەڵك و پارێزگاکەیە, بەرپرسانی پارێزگاکەش پشتگیری و دژایەتی خۆیان لەبارەی گرێبەستەکەوە بە فەرمی رانەگەیاندووە.