به‌غدا و تاران بۆ نه‌وتی كه‌ركووك رێككه‌وتن و فراكسیۆنه كوردییه‌كانیش بوونه‌ته دووبه‌ش
گۆڕان و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كه‌ن و پارتیش ره‌تیده‌كاته‌وه
K24 - به‌غدا:
له‌سه‌ر رێككه‌وتنی عێراق و ئێران بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك، فراكسیۆنه كوردییه‌كانی به‌غدا بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه.
فراکسیۆنە کوردستانيیەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆچوونی جیاجیایان لەسەر گرێبەستە نەوتیيەکەی تاران و بەغدا ھەیە و بەشێکیان لەدژی ریککەوتنەکەن و بەشەکەی تریش لەگەڵیدان و پێیانوایە لەبەرژوەندی خەڵك و پارێزگاکەیە, بەرپرسانی پارێزگاکەش پشتگیری و دژایەتی خۆیان لەبارەی گرێبەستەکەوە بە فەرمی رانەگەیاندووە.