له‌ زاخۆ ژماره‌يه‌ك كه‌س به‌ تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگيركراوون

رابردووه‌وه‌ تا ئێستا ئاسایشی زاخۆ توانیویه‌تی نزیكه‌ی سه‌د كه‌سی ناوخۆیی و بیانی به‌ تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر بكات‌.

K24 – هه‌ولێر:

تادێت بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر روو له‌ زیادبوون ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ سنووریيه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌وانه‌ش ده‌ڤه‌ری زاخۆ به‌هۆی نزیكی له‌ توركیاوه‌، به‌ڵام ده‌زگاكانی ئه‌منی رێگری له‌و مامه‌ڵه‌یه‌ ده‌كه‌ن، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ ساڵی رابردووه‌وه‌ تا ئێستا ئاسایشی زاخۆ توانیویه‌تی نزیكه‌ی سه‌د كه‌سی ناوخۆیی و بیانی به‌ تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر بكات‌.