ژماره‌یه‌ك به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایی گه‌یه‌ندرانه هه‌ولێر
داعش له رۆژئاوای مووسڵ چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه.
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایی له رۆژئاوای مووسڵه‌وه گه‌یه‌ندرانه هه‌ولێر.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ داعش له رۆژئاوای مووسڵ چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه.
روونیشیكرده‌وه، به‌و هۆیه‌وه سێ هاووڵاتی به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایی گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.