ھەناردەی نەوتی كەركووك دەستیپێكردەوە

بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی: ئەو ھێزەمان ناردووە بۆ ئەوەی بەغدا رێككەوتنەكە جێبەجێ بكات

K24 - كەركووك

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ھێزێكی سەربازی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەستی بەسەر چەند بیرە نەوتێكی كەركووك داگرت و ھەناردەی نەوتی كەركووك بەو ھۆیەوە وەستێنرا، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەناردەی نەوتی كەركووك دەستیپێكردەوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەبارەی ناردنی ھێز بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو كێڵگە نەوتیانە بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركووك دەڵێت، بۆیە ئەو هێزەیان ناردوەتە پاڵاوگەکان، بۆ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو رێككەوتنە جێبەجێ بكات كە لەگەڵ پارێزگای كەركووك كراوە.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ هێزێکى سەربازی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دەستی بەسەر عەمباری هەناردەکردنی نەوتی ئای تی یەک و کێڵگەکانی نیگاتا و تەرکیزەی تازە لە کەرکووک داگرت.