كەمال كەركووكی: ئاگاداری رووداوەكەی ئەمڕۆ نەبووین
نەوتی كەركووك موڵكی خەڵكی كوردستانە
K24 - ھەولێر
كەمال كەركووكی بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك رایگەیاند ئاگاداری رووداوەكەی ئەمڕۆ نەبووین و ھەماھەنگی لەمبارەوە نەبووە.
كەركووكی لە میانەی بەشداریكردن لە ھەواڵی كاتژمێر 15:00 كوردستان24 لە وەڵامی پرسیارێك لەبارەی ئەوەی كە رووداوەكەی ئەمرۆ ھەوڵێكە بۆ گوشارخستنە سەر بەغدا گوتی: "پێویستە بە یەكەوە گوشار بخەینە سەر بەغدا و رێگەی تر ھەیە بۆ ئەوە گوشار بخرێتە سەر بەغدا"، بۆ ئەوەش ئاماژە بەوەدا "ئەگەر بۆ گوشار خستنە سەر بەغدا بێت دەتوانن پێش بە چوونی ئەم نەوتەی كەركووك بگرن كە بە تانكەر بۆ بەغدا دەڕوات. بەڵام راگرتنی بەم شێوەیە ھەموومان لێی زیانمەند دەبین".
گوتیشی: "نەوتی كەركووك موڵكی خەڵكی كوردستانە و خەڵك و پێشمەرگەی كوردستان سوودی لێ دەبینن".
لەبارەی پەیوەندی بە رێككەتننامەی نێوان بەغدا و تاران بۆ نەوتی كەركووك گوتی: "ھێشتا زووە بگوترێت پەیوەندی بە رێككەوتنی نێوان عێراق و ئێران لەبارەی نەوتی كەركووكەوە ھەیە".
JS