هاووڵاتيان گلهييان له ده‌رگاى سنوورى نێوان هه‌رێم و توركيا هه‌يه
هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن جگه له هاتووچۆی گه‌شتیاری هامۆشۆی بازرگانی له سنووره‌كه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
K24 – زاخۆ:
ده‌رگای سنووری سه‌رزێری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا ماوه‌ی 9 مانگه كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هاووڵاتیان گله‌يی ئه‌وه ده‌كه‌ن رۆژانه ته‌نها 7 كاتژمێر كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن جگه له هاتووچۆی گه‌شتیاری هامۆشۆی بازرگانی له سنووره‌كه‌دا ئه‌نجام بدرێت.