بۆ رزگاربوون لە دەستی داعش ھەموو رێگەیەك دەگرنەبەر
ھەندێک خەڵکی تا خۆیان لە مووسڵ رزگار دەکەن ماوەی دوو شەو رۆژیان پێدەچێت
K24 - ھەولێر
لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان ھەڵھاتنی خەڵکی مووسڵ بەردەوامە و رۆژانە بە سەدان کەس خۆیان دەگەێننە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق، ھەندێک خەڵکی تا خۆیان لە مووسڵ رزگار دەکەن ماوەی دوو شەو رۆژیان پێدەچێت، زۆربەی جاریش دەکەونە بەر ھێرش و بۆردومانی چەکدارانی داعش و بریندار دەبن، دوای رزگاربوونیان زۆر پێویستیان بە خواردن و خواردنەوە و خزمەتگوزاری پزیشکیە.