به فه‌رمی مه‌سعوود ئۆزیل ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێنا
به‌فه‌رمی له‌گه‌ڵ شاجوانێك ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریان گۆڕییه‌وه
مه‌سعود ئۆزێل، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی ئارسێناڵ، كه له بنه‌ڕه‌تدا كوردى باكوورى كوردستانه، هه‌فته‌ی رابردوو به سه‌ردانێكی به‌په‌له گه‌یشته ئیستانبول و له‌گه‌ڵ ئامینه گولشا، شاجوانی 2014ی توركیا ده‌ركه‌وت، ئه‌گه‌رچی ویستوویانه په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به نهێنی بمێنێته‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه به‌فه‌رمی ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریان گۆڕیوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 3 ئاداری 2017، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا به راپۆرتێكی وێنه‌یی له‌سه‌ر مه‌سعوود ئۆزیل و ئامینه گۆڵشای ئه‌ستێره‌ی ناوداری دراما توركییه‌كان بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا به‌ڕوونی دیاره كه ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریان گۆڕیوه‌ته‌وه.
پێشتر میدیاكانی توركیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد بوو كه ئۆزێل خانووێكی شاهانه‌ی ئیستانبولی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داواكاری خۆشه‌ویسته نوێیه‌كه‌ی، كه ئامینه گوڵشای ئه‌ستێره‌ی ناوداری دراما توركییه‌كانه، بیكڕێت.

گوڵشا، ئۆزێلی ناچاركردووه، له‌سه‌ر ئه‌كاونته‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ناوی خۆشه‌ویستی پێشووی رهشبكاتهوه و ژماره مۆبایلهكانیشی به ئۆزێل گۆڕیوه.
هه‌رچه‌نده ئۆزێل و گوڵشا، هه‌وڵیانده‌دا خۆیان له رۆژنامه‌وانان به دوور بگرن و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانییان نه‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و دووانه، له میدیاكانی توركیا بڵاوبووه‌وه.
به‌هۆی پابه‌ندبوونیشی به به‌شداریكردنی له زنیجره درامایه‌كی نوێ و تۆماركردنی گرته‌كانی، ئامینه گوڵشا ناچاربوو خانووه‌كه‌یان له له‌نده‌ن كه له‌گه‌ڵ ئۆزێل تێیدا ده‌ژیا جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه توركیا.
ئه‌و دووانه نایانه‌وێت وێنه‌كانی خۆیان له ئه‌كاونته‌كانییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه و تا ئێستاش هیچ وێنه‌یه‌كیان به یه‌كه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
.jpg)