ریال مه‌درید به‌بێ چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی ئیبار ده‌بێته‌وه
كریستیانۆ له ریال مه‌درید داده‌بڕێت
زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی لیستێكی 19 یاریزانی بڵاو كرده‌وه، كه له نێویاندا ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆ نابیندرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 3 ئاداری 2017، یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ئیبار راگه‌یاند.
كریستیانۆ ئه‌مڕۆ به‌شداری راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی نه‌كرد و به ته‌نیا مه‌شقی كرد، زینه‌دین زێدانیش له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مرۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كریستیانۆ ئازاری هه‌یه، به‌ڵام به وردی باسی جۆری پێكانه‌كه‌ی نه‌كرد.
سه‌ره‌رای دووركه‌وتنه‌وه‌ی كریستیانۆ، هه‌ریه‌ك له ئه‌لڤارۆ مۆراتا، گاریس به‌یل، رافایل ڤاران و فابیۆ كوینتراو)ـیش به‌هۆكاری جیاوازه‌وه دووركه‌وتونه‌ته‌وه.
یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان
گۆڵپارێز: (كایلۆر ناڤاس، كیكۆ كاسیا و رۆبن یانز)
به‌رگریكاران: (كارڤاخاڵ، پێپی، رامۆس، ناچۆ، مارسێلۆ و دانیلۆ).
ناوه‌ڕاستكاران: (كرووس، خامیس، كاسێمیرۆ، مۆدریچ، كۆڤاسیچ، ئاسێنسیۆ و ئیسكۆ).
هێرشبه‌ران: (بێنزێما، لوكاس ڤاسكێز و ماریانۆ دیاز).
یانه‌ی ریال مه‌رید به 56 خاڵ خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی لالیگای گرتووه سبه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 18:15 خوله‌ك رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئیبار ده‌بێتـه‌وه كه به 39 خاڵ پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت.
