یەكێتی داواكەی گۆڕان جێبەجێ دەكات

ژمارەیەك ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەستكاری ناوەرۆكی نەخشە رێگاكە دەكەن

K24 - سلێمانی

فەرید ئەسەسەرد ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "لەرووی ناوەرۆكەوە دەستكاری ھەشت خاڵەكەی نەخشە رێگای یەكێتی كراوە".

بەگوێرە زانیاری پەیامنێری كوردستان24، یەكێك لەو پرسانەی یەكێتی دەیەوێت بە جیدی مامەڵەی لەگەڵ بكات پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمانە، كە ئەم خاڵە پێشر لە نەخشە رێگاكە بەروونی باسی لێوە نەكرابوو، دواتر لەلایەن ھەڵسوڕاوانی گۆڕان لەسەر ئەمە بە توندی رەخنە لە نەخشە رێگاكەی یەكێتی گیرا، بۆیە پێدەچێت ئەمە جێبەجێكردنی داواكاری گۆڕان بێت بۆ یەكێتی.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دوای چەندین كۆبوونەوە، نەیانتوانی لەسەر كۆی خاڵەكانی نەخشە رێگاكە رێككەون، بەڵام لە دەرەوەی كۆبوونەوە فەرمییەكان ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی ئەو حزبە بە نەخشە رێگاكە داچوونەتەوە و دەستكاریان لەناوەرۆكی كردووە.

Fly Erbil Advertisment