جڤاتی رۆحانی ئێزدییه‌كان: شنگال و خانه‌سۆر به‌شێكن له هه‌رێمی كوردستان
داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان
K24 - هه‌ولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كانی شنگال"سنونێ و خانه‌سۆر" جڤاتی رۆحانی ئێزدییه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه و ته‌ئكیدیان له‌وه‌كرده‌وه كه دژی پارچه پارچه‌كردنی ناوچه‌كانیان ده‌وه‌ستنه‌وه و شنگال و خانه‌سۆر به‌شێكن له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی جڤاتی رۆحانی ئێزدییه‌كاندا، داوا له چه‌كدارانی په‌كه‌كه كرا، ناوچه‌كه جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.