به ڤیدیۆ... له گێمێی سێیه‌م باشترین پێكهاته‌ی مانگی رابردوو له‌گه‌ڵ جوانترین 10 گۆڵ و چه‌ندان ئاماری تایبه‌ت ببینه
گێمی سێیه‌می ئه‌مجاره كه تایبه‌ته به كۆكراوه‌ی خولی نایابی كوردستان، باشترین پێكهاته‌ی مانگی شووباتی 2017 راده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ جوانترین گۆڵه‌كانی قۆناخی دووه‌م پیشان ده‌درێت، هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئامار و بابه‌تی تایبه‌ت به قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین ده‌خرێته ڕوو.
له گێمی سێیه‌می ئه‌مجاره میوانداریی بێستوون ئه‌كره‌م شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ و یاریزانی پێشووی یانه‌ی برووسك كراوه كه تێیدا سه‌رجه‌م زانیاریی و بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به خولی نایابی پێشمه‌رگه شه‌ن و كه‌و ده‌كرێت.
له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بینه‌ری ته‌واوی به‌رنامه‌ی گێمی سێیه‌م بن كه هه‌موو شه‌وانێكی هه‌ینی له كاتژمێر 21:30ـی شه‌و له په‌خشێكی راسته‌وخۆ پێشكه‌ش ده‌كرێت.