فیفا گۆڕانكاری له‌ یاسایه‌كانی تۆپی پێ ده‌كات

لە ١٣١ـکەمین کۆبونەوەی سالانەی ئەنجومەنی فیفا کە لە بریتانیا ئەنجامدرا چەندین بریار لەسەر یاساکانی تۆپی پێدا دران.

بە ئامادەبوونی جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی تۆپی پێ جیھان و سەرۆکی فێدراسیۆنەکانی ھەریەک لە ئینگڵتەرا، سکۆتلاندا، وێلز و ئایرلەندا بریاردرا کە لە جامی جیھانی کیشوەرەکان ناوبژیوانی ڤیدیۆیی بەکار بھێنرێت و ھەروەھا پشتیوانی بەھێزیش ھەیە کە ئەو سیستەمە لە جامی جیھانی ٢٠١٨ـی رووسیاش بەکار بھێنرێت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ بریاردرا کە لە داهاتوودا سوود لە یاسای کارتی پرتەقالی وەربگرێت بۆ دووورخستنەوەی یاریزانان بۆ 15 خولەک.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش لە نزیکەی 20 یاریدا سیستەمی ڤیدیۆیی بەکار ھاتووە و بریاروایە وەرزی داھاتوو لە پرێمەرلیگی ئینگڵتەراش کاری پێبکرێت.