فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه: بەڕێوەبردنی شنگال كاری ھەرێمی كوردستانە
"شەڕی پەكەكە ناكەين و بەرنامەیەكی واشمان نییە"
K24 - هه‌ولێر:
سەربەست لەزگین ، بەرپرسی میحوەری شنگالی ھێزەكانی پێشمەرگە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، جەختی كردەوە، ناكرێت پەكەكە دەسەڵاتی خۆی بەسەر ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستاندا بسەپێنێت، بەڵكو بەرێوەبردنی شنگال و دەورووبەری كاری ھەرێمی كوردستانە و لەچوارچێوەی دەسەڵاتی ھەرێمی كوردستانە.
گوتیشی: "سەرۆكی ھەرێمی كوردستان چەندین جار رایگەیاندووە، خەڵكی شنگال خۆی چارەنووسی خۆی دایاریدەكات، نەك كەسێك دەسەڵاتەكەی بسەپێنێت".
ھەروەھا سەربەست لەزگین جەختیشيكردەوە، ئەوان شەڕی پەكەكە ناكەن و بەرنامەیەكی ئەوتۆشیان نییە، ناشیانەوێ نا ئارامی لە ناوچەكە دروستببێت، بەڵكو شنگال پێویستی بە ئارامی و ئاوەدانكردنەوەیە، بەڵام پارتی كرێكارانی كوردستان "بووەتە بەڵا" بەسەر خەڵكی شنگال و ھەرێمی كوردستان و رێگرە لە ئاوەدانكردنەوەی.
رۆژی هه‌ینی، شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی خانه‌سۆری سه‌ر به ناحیه‌ی سنوونێ، ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد و دواتریش له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌شكری رۆژ وه‌ڵامدرانه‌وه، به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی په‌كه‌كه، نزیكه‌ی 7 شه‌ڕڤان به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه گیانییان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كیشیان بریندارن، دواتریش توانرا بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت و كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێندرێت.