گهڕهكی "وادی حهجهر"ی رۆژئاوای مووسڵ كۆنتڕۆڵكرایهوه
شهڕی كۆڵان به كۆڵان له مووسڵ ببینه
K24 - مووسڵ:
ھەروەك ئێستا لە شاشەی كوردستان24 دەیبینن، هێزه عێراقییهكان كۆنتڕۆڵكردنهوهی گهڕهكی وادی حهجهریان له رۆژئاوای موسڵ راگهیاند.
لە لایەكی دیكەوە پۆلیسی فیدرالی گەڕەکی جوسقیان ڕزگارکردووەو لەپێشڕەوی بەردەوامن بۆ ڕزگارکردنی گەڕەکانی دەواس لە دەستی ڕاستی مووسڵ.
ھێزە عێراقییەکان بەچەکی قورسی گراد و فڕۆکە بنکە و بارەگاکانی داعش دەکەنە ئامانج, سوپای عێراق و داعش ھەموو جۆرە چەکێک لەبەرامبەر یەکتری بەکاردەھێنن.
ئەفسەرێکی سوپا دەڵێت: "ئەگەر لەبەری ڕاست ھێزەکانمان لەگەڵ ھێزی ئاڵتونی بکەنەوە بەیەک ئەوە لەکەمترین کاتدا کۆتایی بەداعش دەھێنین".