كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا دیاریكرا
شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی له نێوان ئه‌م 4 راهێنه‌ره یه‌كلایی ده‌بێـته‌وه
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا كارگێری یانه‌ی بارسێلۆنا بڕیاری داوه به‌ر له كۆتایی ئه‌م مانگه ناسنامه‌ی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌یان ئاشكرا بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردووه بارسێلۆنا به‌ر له كۆتایی مانگ ناوی شوێنگره‌وه‌ی لویز ئێنریكی ئاشكرا ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی و سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌ستیان كردووه به گفتوگۆكان بۆ دیاركردنی راهێنه‌ری نوێ.
له ئێستادا رۆناڵد كۆیمانی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ئێڤه‌رتۆن، ڤالڤێردی راهێنه‌ری ئاتلێتیك بلباو و خۆرخێ سامپاولی راهێنه‌ری سێڤییا به هێزترین به‌ربژێرن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئیداره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا سیڤی هه‌ریه‌كه له (ئۆزیبیۆ ساكریستان)ـی راهێنه‌ری ریال سوسیداد و (خوان كارلۆس ئۆنزۆ)ـی یاریده‌ده‌ری ئێنریكییان له‌به‌رده‌سته و ئه‌وانیش به‌ربژێرن بۆ راهێنه‌ری داهاتووی بارسا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشبینی ئه‌وه كراوه كه دوای ته‌وابوونی یاری یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان ناسنامه‌ی راهێنه‌ری داهاتووی بارسا ئاشكرا بكرێت.