ڤینگه‌ر هۆكاری دانانی سانچێز له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ئاشكرا ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول ئه‌لێكس سانچێزی هاوشانی سیۆ واڵكۆت له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ریز كردبوو، به‌مه‌ش له‌م گێمه تۆپچییه‌كان به دوو گۆڵ دواكه‌وتن، ئه‌مه‌ش هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه و بووه بابه‌تی رۆژه‌ڤی میدیاكانی بریتانیا.
ئارسن ڤینگه‌ر راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ له‌سه‌ر دانانی سانچێز له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ هاته قسه و ده‌ڵێت: من وام هه‌ست كرد كه به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول پێویستیمان به كۆنترۆڵكردنی تۆپی به‌رز و توانای جه‌سته‌یی به‌هێز هه‌بوو، بۆیه ئۆلیڤه‌ر جیرۆ و دانی وێلباكم له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی جێگیر كردن.
ڤینگه‌ر ده‌شڵێت: پێویست ناكات به بینینی سانچێز له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ شۆك بن، چونكه له‌بیرتان نه‌چێت من سانچێزم دروست كرد و ئاستم به‌رز كرده‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، ئالێكسیس سانچێز به ته‌واوه‌تی له یانه‌كه‌ی نیگه‌رانه و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ریزه‌كانی یانه له‌نده‌نییه‌كه جێده‌هێڵێت.
یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول دوای 17 ساڵ بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ر كه له هه‌ردوو یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه له تیپه‌كه‌ی ئارسن ڤینگه‌ر بباته‌وه.
یانه‌ی ئارسێناڵ به‌هۆی شكسته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول به 50 خاڵ بۆ خانه‌ی پێنجه‌م دابه‌زی، لیڤه‌رپوولیش به 52 خاڵ به‌ره‌و خانه‌ی سێیه‌م هه‌ڵكشا.