كۆنتی به‌م به‌ڵێن و لێدوانه‌ی ئیتاڵیاییه‌كان توڕه ده‌كات
میدیایه‌كی ئیتاڵیا وڵامێكی توندی ده‌داته‌وه
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی له دوایین لێدوانی‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له كاتی جێهێشتنی یانه‌ی بلووز ئاماده‌م بۆ هه‌ر شوێنێك بچم جگه له گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ خاك و وڵاته‌كه‌م نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 5 ئاداری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا لێدوانێكی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی چێڵسی بڵاو كردۆته‌وه، كاتێك له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی ئه‌گه‌ری گرتنه‌ده‌ستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئینته‌ر میلان، كۆنتی ده‌ڵێت: ره‌نگه له داهاتوو كاری راهێنه‌رایه‌تی له زۆر وڵاتی جیاواز بكه‌م، جگه له ئیتاڵیا نه‌بێت.
كۆنتی ده‌شڵێت: من رانه‌هاتووم كه زۆر شوێنم بگۆڕم، كاتێك یاریزانیش بووم هه‌موو ته‌مه‌نی خۆم به دوو یانه‌ی به‌خشی (لیچی و یوڤێنتۆس)، هه‌ڵبه‌ت دوور كه‌وتنه له خاك و وڵاته‌كه‌ت ئاسان نییه، ئێستاش بۆ یه‌كه‌م وه‌رزه له دووری وڵاته‌كه‌م ده‌ژیم و هه‌ست ده‌كه‌م هه‌موو شتێكی ئێره جیاوازه، به‌ڵام له راستیدا حه‌زم به ئه‌زموون و دنیابینینی جیاوازتره، بۆیه ناكه‌وێت وه‌ك راهێنه‌ر بۆ ئیتاڵیا بگه‌ڕێمه‌وه.
دوای ئه‌م لێدوانه‌ی كۆنتی، رۆژنامه‌نووسێك له رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت ره‌خنه‌ی توندی له كۆنتی گرتبوو و نووسیبووی: كۆنتی پیاوه سپڵه‌كه‌ی ئیتاڵیا.
كۆنتی ته‌مه‌ن 47 ساڵ، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی باری، ئاتڵانتا و سیه‌ننا بووه، دواتر ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز له‌گه‌ڵ یوڤی تاقیكرده‌وه، بۆ ماوه‌ی 2 ساڵیش راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای كردووه.