داهاتووی ڤینگه‌ر دوای ئارسێناڵ ئاشكرا ده‌بێت
وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ئارسێناڵ، ئاشكرای كردووه كه بۆ وه‌رزی داهاتوو ئارسن ڤینگه‌ر ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 5 ئاداری 2017، (پاوڵ مێرسن) یاریزانێكی پێشووی ساڵی نه‌وه‌ده‌كانی یانه‌ی ئارسێناڵه و ئێستاش له كه‌ناڵی سكای نیوزی ئینگلیزی شیكه‌ره‌وه‌ی وه‌رزشییه، ئاشكرای ده‌كات كه تاكه یانه‌یه‌ك له ئارسن ڤینگه‌ر نزیك بێت یانه‌ی پاریس سانجێرمانه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئارسن ڤینگه‌ر كۆتایی به چیرۆكی 21 ساڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی باكووری له‌نده‌ن ده‌هێنێت و جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و پاریس ده‌پێچێته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه ته‌نیا له یه‌ك حاڵه‌ت چوونی ڤینگه‌ر بۆ پاریس شكست ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر بێت و پاریس سانجێرمان ناسناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه و یان بگاته یاریی كۆتایی، ئه‌وكات ئۆنای ئیمری له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی پی ئێس جی ده‌مێنێته‌وه و چوونی ڤینگه‌ر بۆ پاریس دواده‌كه‌وێت.