گاردیانى به‌ریتانی: ئێران لەرێگای په‌كه‌كه پلانێکی ٣٠ ساڵی جێبەجێ ده‌كات
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه هه‌ماهه‌نگی نێوان ئێران و په‌كه‌كه له‌ناوچه‌كه روونده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی، ئێران دەیەوێت لەرێگای هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لەشنگال پلانێکی 30 ساڵی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ بکات.
ئەویش بەوەی رێڕه‌وێكی راستەوخۆی هەبێت لە ئێرانەوە دەستی بگات بە دەریای سپی ناوەڕاست و بەمەش هەژموونی شیعە لە ناوچەکە فراوانتر بکات و پەکەکەش رۆڵێکی کارای هەیە لەجێبەجێکردنی پلانە 30 ساڵییەکەی تاران‌دا.
ئه‌وه‌ی ئێستا په‌كه‌كه به پاڵپشتی هه‌ندێك له گرووپه چه‌كدارییه شیعییه‌كانی ناو عێراق، له سنووری شنگال ئه‌نجامیده‌دات، نزیكه‌ی پێنج مانگ پێش ئێستا ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه ئاماژه‌ی پێكردووه.
رۆژنامه‌ی گاردیان، ئه‌وكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئێران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، گرووپه چه‌كدارییه شیعه‌كانی ناو عێراق و په‌كه‌كه به‌كارده‌هێنێت.