زێدان پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ناپۆلی راگه‌یاند
هانده‌ران به به‌شداریكردنی bbc دڵخۆش نین
زینەدین زیدانی راھێنەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لیستی ناوی یاریزانانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له چامپیۆنز لیگ بەرامبەر ناپۆلی ئاشکرا کرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 6 ئاداری 2017، زیزۆ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ناپۆلی راگه‌یاند، بۆ ئەم یارییە تواناکانی کریستیانۆ رۆنالدۆی پۆرتوگالی بۆ دەگەرێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی لە یاری رابردووی یانەکەی لە لالیگا بە ھۆی پێکانەوە بەشداری نەکرد، به‌ڵام رافایل ڤارانی بەرگریکار بۆ ئەم یارییە ئامادە نابێت.
به گوێره‌ی راپرسییه‌كی پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، زۆرینه‌ی به‌شداربووان دژی به‌شداریكردنی bbcـی ریال مه‌دریدین، زۆرینه‌یان پێیانوایه پێویسته ده‌رفه‌تی یاریكردن به یاریزانه‌كانی دیكه بده‌ن.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، به كاتژمێر 22:45 خولهك، له یاریی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنز لیگ، ریال مەدرید لە ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له ئیتاڵیا رووبەرووی ناپۆلی ببێتەوە، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی به ئه‌نجامی (3 ـ 1) له ناپۆلی بردبووه‌وه.
.jpg)