بارسێلۆنا به‌م پلانه له رازیكردنی مانه‌وه‌ی مێسی نزیك ده‌بێته‌وه
بارسێلۆنا دوایین هه‌وڵی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی دا به پێشكه‌شكردنی مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه چه‌ندان مانگه كارگێرانی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌هه‌ولی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبەستەکەی مێسیدان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 6 ئاداری 2017، رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی له چاپی ئه‌مرۆیدا بڵاویكردۆته‌وه بارسێلۆنا بۆ پاراستنی مێسی له گرێبه‌سته گه‌وره‌كانی خولی چین، ده‌یه‌وێت له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبەستەکەی مێسی په‌له بكات كه هاوینی 2018 به‌كۆتا دێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لە بارسا ئۆفەرە نوێیەکەدا 35 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك مووچه‌ی ساڵانه بۆ مێسی داناوه.
مێسی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له 2001 كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 14 ساڵ بوو له یانه‌ی (نیوڵز ئۆڵد بۆیز)ـی ئارجێنتیناوه هاته تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بارسێلۆنا، له ئێستایشدا مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی هه‌یه، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی نزیكترین یانه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی.