یانه‌ی لیڤه‌ركووزن له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی تورك رێككه‌وت
راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی لیڤه‌ركووزن پێشتر له لالیگا یاری كردووه
دوای دوورخرانه‌وه‌ی رۆجێ شمیتی راهێنه‌ر به رۆژێك، به‌رپرسانی یانه‌ی لیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی له مه‌راسیمێكدا شوێنگره‌وه‌یان دیاریی كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 6 ئاداری 2017، له یاریگای بای ئه‌رێنا، تایفن كۆركێت وه‌ك راهێنه‌ری نوێ لیڤه‌ركوزن ناسێندرا.
له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یانه‌كه‌ش ئاشكراكراوه، كه كۆركێت تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
تایفن كۆركێتی توركی ته‌مه‌ن42 ساڵ راهێنه‌رایه‌تی كایزرسڵاوتنی كردووه و رۆژی هه‌ینی داهاتوو له یه‌كه‌م یاریی لیڤه‌ركوزن له ژێر سه‌ركردایه‌تی ئه‌و راهێنه‌ره رووبه‌روه‌ی ڤێرده‌برێمن ده‌بێته‌وه، تایفن پێشتر یاریزانێكی دیاری یانه‌ی ریال سوسیدادی ئیسپانیا بووه و وه‌ك یاریزانی یاری بۆ یانه‌كانی فێنه‌رباهچه، بێشكتاش و ئیسپانیۆل كردووه.
