زێدان ته‌نیا به یه‌ك مه‌رج ده‌ستبه‌رداری ئیسكۆ و خامیس ده‌بێت
ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له پێناو یاریزانێك ده‌ستبه‌رداری ئیسكۆ و خامیس بێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازاردی كردۆته مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوون له ئیسكۆ و خامیس.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 6 ئاداری 2017 رادیۆی كادینا كۆپی ئیسپانیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه یانه‌ی مێرێنگی له پێناو گواستنه‌وه‌ی هازارد، ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه ده‌ستبه‌رداریی خامێس رۆدرێگزو ئیسكۆ بێت،
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه،به‌هۆی پێداگیری زیدانی راهێنه‌ر، ریال مه‌درید گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چێڵسی ده‌ستپێكردووه.
ئیدین هازاردی به‌لجیكی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردووه و تاكه یاریزانی ناوه‌ڕاستكاره كه زۆرترین ئه‌سیست و گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ هه‌یه و تا ئێستا یانه‌كه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می پریمه‌رلیگی گرتووه، به جیاوازی حه‌فت خاڵ له پێش یانه‌ی تۆتێنهامی نزیكترین ركابه‌ره‌كه‌یه‌تی.
.jpg)