ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی ئارسێناڵ یاریگه‌یه‌ك له هه‌ولێر دروست ده‌كات
پێشتر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راش بووه
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه بڕیار سبه‌ی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی یاریگه‌یه‌كی وه‌رزشی له كه‌مێكی ئاواره‌كانی سنووری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ ساز بكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 6 ئاداری 2017، به نووسراوێكی فه‌رمی كوردستان24 بۆ رووماڵی كردنه‌وه‌ی یاریگه‌یه‌كی وه‌رزشی ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌به‌یانی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی یاریگه‌یه‌كی وه‌رزشی بۆ ئاواره‌كانی كه‌مپی هه‌رشه‌م ده‌كرێته‌وه كه كه‌وتۆته سه‌ر رێگای به‌حركه ـ هه‌ولێر، هه‌ڵبه‌ت مه‌راسیمه‌كه له لایه‌ن ده‌زگای مرۆیی ئۆمێدبه‌خش و یاریزانی پێشووی به‌ناوبانگی ئارسێناڵ (كیڤن كامپبێل) سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، كیڤن كامپبێلی هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ئاماده ده‌بێت كه پێشتر له نێوان ساڵانی 1988 تا 1995 یاری بۆ ئارسێناڵی له‌نده‌نی كردووه، دواتر یانه‌كانی لێسته‌ر سیتی، نۆتینگهام، ئیڤه‌رتۆنی تاقیكردۆته‌وه، دوایین جار له 2007 به فه‌رمی له یانه‌ی كاردیف سیتی ماڵئاوایی له یاریكردن كرد.

