هه‌سه‌ده‌ به‌ره‌و ره‌ققه‌ له‌ پێشڕه‌ويدايه‌

ھێزەكانی سووریای دیموكراتی رێگەی نێوان دێرزوور و رەققەیان بە تەواوی كۆنترۆڵكرد.

K24 – دێرزوور:

ھێزەكانی سووریای دیموكراتی رێگەی نێوان دێرزوور و رەققەیان بە تەواوی كۆنترۆڵكرد.

لە بڵاوکراوەیەکدا ھەسەدە رایگەیاند، ھێزەكانیان رێگەی نێوان دێرزوور و رەققەیان بە تەواوی كۆنترۆڵکرد و ئێستاش بەرەو رووباری فورات لە پێشڕەویدان.

دوای ھەفتەیەك لە وەستانی شەڕ، دوێنێ ھێزەكانی سووریای دیموكراتى درێژەیان بە قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی رەققە دا.