پلانى نوێى ئه‌مريكا بۆ شه‌ڕى ره‌ققه‌ هاوكاريكردنى زياترى هه‌سه‌ده‌يه‌

رەنگە دەرگا لەبەردەم ئەنقەرە دابخرێت، کە داوای وەستاندنی ھاوكاری ئەمریكا بۆ ھێزەكانی سووریای دیموكرات دەکات.

K24 – ره‌ققه‌:

پلانی نوێی واشنتن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی رەققە بریتییە لە بەشداریكردنی ھێزە تایبەتەكانی بە ھێلیكۆپتەر و تۆپخانەكانە لەو شەڕە، ھەروەھا زیادكردنی ھێزەکانی لەگەڵ پشتتیوانیكردنی ھێزەكانی سووریای دیموكرات، بەمەش رەنگە دەرگا لەبەردەم ئەنقەرە دابخرێت، کە داوای وەستاندنی ھاوكاری ئەمریكا بۆ ھێزەكانی سووریای دیموكرات دەکات.