ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی ئارسێناڵ له باره‌ی ڤینگه‌ر و یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بۆ كوردستان24 ده‌دوێت
كیڤن كامپبێلی هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ له پێناو دروستكردنی یاریگه‌یه‌كی وه‌رزشی هاتۆته هه‌رێمی كوردستان و له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه وه‌رزی ئه‌مساڵ بۆ ئارسن ڤینگه‌ر كۆتایی هاتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 7 ئاداری 2017، كیڤن كامپبێل له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی یاریگه‌یه‌كی وه‌رزشی بۆ كه‌مێكی ئاواره‌كانی سنووری هه‌ولێر ئاماده بوو، ئه‌م یاریزانه‌ی پێشووی ئارسێناڵ له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 له باره‌ی داهاتووی ئارسن ڤینگه‌ر و یارییه‌كه‌ی بایرن میونشن، ده‌ڵێت: ڤینگه‌ر زیاتر له 20 ساڵه له ئارسێناڵ كار ده‌كات، پێویسته له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌ی بگۆڕێت.
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان ئارسێناڵ و بایرن میونشن، كامپێل به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه یانه له‌نده‌نییه‌كه یاریی چوونی به 5 گۆڵ دۆڕاندووه، بۆیه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نجامه سه‌خته.
كیڤن كامپبێل پێشتر له نێوان ساڵانی 1988 تا 1995 یاری بۆ ئارسێناڵی له‌نده‌نی كردووه، دواتر یانه‌كانی لێسته‌ر سیتی، نۆتینگهام، ئیڤه‌رتۆنی تاقیكردۆته‌وه، دوایین جار له 2007 به فه‌رمی له یانه‌ی كاردیف سیتی ماڵئاوایی له یاریكردن كرد.