زێدان چاودێرییه‌كی وردی ئه‌م یاریزانه ده‌كات
پێشبینی ده‌كرێت له هاوینی داهاتوو درێسی ریال مه‌درید بپۆشێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید به‌رگریكاریكی به‌رازیلی كردۆته ئامانج.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 7 ئاداری 2017، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه زیزۆی راهێنه‌ری شایانه‌ی داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه به په‌له بۆ گواستنه‌وه‌ی فلیپی ئۆگه‌ستۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی پۆرتۆ بچنه سه‌رهێڵ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، رۆیشتنی كلیپه‌ر پیپی له هاوینی ئه‌مساڵ یه‌كلایی بۆته‌وه و پێكانه‌كانی ڤاران و كارڤاخاڵیش، ریال مه‌دریدی ناچاركردووه به دوای به‌رگریكارێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێت، نزیكترین كه‌سیش بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م یاریزانانه (فلیپی ئۆگه‌ستۆ)ـی یاریزانی پورتوی پورتوگالییه.
فلیپی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانه‌ی كۆرنسیسانزی به‌رازیلییه‌وه بۆ ریزه‌كانی پورتو گواسترایه‌وه و له یه‌كه‌مین وه‌رزی له‌گه‌ڵ یانه پورتوگالییه‌كه بۆته سه‌رنجی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره، دیارترینیان یانه‌كانی ریال مه‌درید، ڤالێنسیا، لیڤه‌رپوول و یووڤێنتۆسه.