پیرلۆ بڕیاره قورسه‌كه ده‌دات
له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
ئه‌ندریا پێرلۆی ئه‌ستێره‌ی ئیتاڵی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایده‌گه‌یه‌نێت وازهێنانی له یاریكردن نزیك بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 8 ئاداری 2017، ئه‌ندرییه پیرلۆی 37 ساڵان به رۆژنامه‌ی لیكیپی فڕه‌نسی راگه‌یاند كه به‌منزیكانه واز له یاریكردن دێنێـت. ده‌شڵێت: ئه‌م بڕیاره به ویستی خۆمه و پێش ئه‌وه‌ی كه‌سێك پێی بڵێت خۆم بڕیاری خانه‌نشین بوون و وازهێنان ده‌ده‌م.
پێرلۆ گوتیشی: هێشتا بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه دوای وازهێنان چی ده‌كات، ئایا كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات یان كارێكی دیكه ده‌كات.
له باره‌ی واده‌ی وازهێنانی، پیڕلۆ ده‌ڵێت: هێشتا ساڵێك له گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ نیویۆرك سیتی ماوه و له كۆتایی وه‌رز بڕیاری خۆم ده‌ده‌م.
ئه‌ندرییه پیرلۆ، پێشتر له یانه‌ی بریشیای ئیتاڵیا ده‌ستی به‌یاریكردن كرد، دواتر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئینته‌ر میلان و پاشان ڕوویكرده یانه‌ی ئه‌ی سی میلان، له هاوینی 2011 دوای 10 ساڵ شاری میلانۆی به‌ره‌و تۆرینۆ و یانه‌ی یوڤێنتۆس جێهێشت. ماوه‌ی دوو وه‌رزیشه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نیویۆرك سیتی ئه‌مریكا كردووه.