نایكى به هانای ژنه وه‌رزشوانه موسڵمانه‌كانه‌وه دێت
نایكى، گه‌وره كۆمپانیای بواری درووستكردنی پێداویستییه وه‌رزشییه‌كان, بڕیاريداوه سه‌رپۆشێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و ژنه وه‌رزشوانانه درووست بكات كه موسڵمانن و حیجاب ده‌پۆشن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمپانیاكه، دیزاینی ئه‌و سه‌رپۆشه، نزیكه‌ی 13 مانگی خایاندووه، تا بتواندرێت بۆ ژنانی وه‌رزشوان بگونجێت.
ئه‌و سه‌رپۆشه یه‌كپارچه ده‌بێت و وه‌كو كڵاوێكی ئاسایی له‌سه‌رده‌كرێت و وه‌ك سه‌رپۆشێك, قژه‌كه داده‌پۆشێت, كۆمپانیاكه‌ش ناوی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ناوه "نایكی پرۆ حیجاب" .
كۆمپانیاكه بڕیاریداوه، ئه‌و سه‌رپۆشه به ره‌نگه تاریك و سرووشتییه‌كان به‌رهه‌مبهێنێت و له به‌هاری 2018شدا بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه.