داهاتووی ئیسكۆ ئاشكرا ده‌بێت
نایه‌وێت له لالیگا بمێنێته‌وه و پرێمه‌رلیگیشی ڕه‌ت كردۆته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان به نرخێكی خه‌یاڵی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆی ناوه‌ڕاستكاری ریال مه‌درید هاتۆته سه‌رهێڵ.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 8 ئاداری 2017، رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه ئه‌وه‌ی فلۆرێنتینۆ پێرێز چاوه‌ڕێی ده‌كرد ڕوویدا، ئه‌ویش پێشكه‌شكردنی گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها بوو بۆ ئیسكۆ كه به‌رده‌وام باسی رۆیشتنی ده‌كرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له‌م نزیكانه پاریس سانجێرمان و ریال مه‌درید به فه‌رمی گفتووگۆیه‌كانیان له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆ ده‌ستپێده‌كه‌ن و یانه پاریسه‌كه به داهات و سامانه زۆره‌كه‌ی هیچ ده‌رفه‌ت بۆ په‌شیمانبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ناهێڵێته‌وه و ئیسكۆش رازیده‌كات به گرێبه‌سته گه‌وره‌كه رازی بێت.
ماركا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه ئیسكۆ به‌هۆی نرخه به‌رزه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان گرێبه‌سته‌كانی مانچێسته‌ر سیتی و تۆتێنهامی ره‌ت كردۆته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و یاریزانه نایه‌وێت له لالیگاش بمێنێته‌وه.
ئیسكۆی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ڤالێنسیاوه ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له هاوینی 2011 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مالاگه كرد، له 2013ـه‌وه به درێسی ریال مه‌درید له سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌بینرێت، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردوو زۆر نزیك بوو یانه‌ی شایانه جێبهێڵێت، دیسان ده‌نگۆی رۆیشتنی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.