گریزمان له‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی سزا درا

گریزمان گاڵته‌ به‌ سزایه‌كه‌ی ده‌كات

لێژنه‌ی سزاكان له‌ فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیاو بڕیاریدا ئانتوان گریزمان سزا بدات و ئه‌و یاریزانه‌ش له‌ تویته‌ره‌وه‌ توڕه‌یی خۆی به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه‌ ده‌رده‌بڕێت.

ئانتوان گریزمان له‌ دوایین یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا كاتێك دوو گۆڵی تۆمار كرد، له‌ خۆشی گۆڵه‌كانی له‌ درێسی ژێره‌وه‌ی به‌ په‌یامێك پیرۆزبایی ساڵرۆژی له‌ دایكبوونی خێزانه‌كه‌ی كرد بوو، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی لالیگایه‌، بۆیه‌ لێژنه‌كه‌ی فێدراسیۆنی ئیسپانیا بڕیاریدا به‌ 3 هه‌زار یۆرۆ سزای بدات، جگه‌ له‌وه‌ش كارتێكی زه‌ردی خرایه‌ سه‌ر لیستی كارته‌كانی.

دوای ئه‌م بڕیاره‌ گریزمان له‌ تویته‌ری خۆی پۆستێكی كردوه‌ و پێبژاردن و ئاگاداركردنه‌وه‌ به‌هۆی پیرۆزبایی كردن له‌خێزانه‌كه‌ی دوای 3 رۆژ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ وه‌سف ده‌كات و ده‌شڵێت: ئه‌و لێژنه‌یه‌ با گرنگی به‌ شتی دیكه‌ بده‌ن.

گریزمان له‌ تویته‌ره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نووسیویه‌تی:  ئه‌و لێژنه‌یه‌ با گرنگی به‌ شتی دیكه‌ بده‌ن.
گریزمان له‌ تویته‌ره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نووسیویه‌تی: ئه‌و لێژنه‌یه‌ با گرنگی به‌ شتی دیكه‌ بده‌ن.