هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: لەگەڵ پارتی سەنگەرمان لەیەک نەگرتووە
"با ئێستا هیچ لایه‌نێك خۆی نه‌كات بە حەکەم"
K24 - سلێمانی:
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان له‌گه‌ڵ پارتی ديموكراتى كوردستان سەنگەریان لەیەک نەگرتووە و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له پێنجه‌مین دیداری سلێمانی، له كه‌سی خۆیان زیاتر پێشوازییان لێكردوون.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە بارەی پرۆژەی لایەنەکان گرفتی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە دیدارێکیدا لەگەڵ کوردستان24 گوتی: "ئەوەی هەیە کێشەیەک نییە لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا، ئێمە پێشتر پرۆژەمان هەبووە و چوار لایەنی سەرەکیش پشتیوانی‌یان کردووە با ئێستا خۆیان نەکەن بە حەکەم".
پێنجه‌مین دیداری سلێمانی، به به‌شداری ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و بیرمه‌ند، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیانیش به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن و پانێله‌كانی دیداره‌كه‌ش، تایبه‌ت ده‌بێت به تاووتوێكردنی ره‌وشی ناوچه‌كه له دوای داعش.