كەشوھەوا شەڕی مووسڵ رادەگرێت
فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکان لە بۆردوومانەکانیان بۆ سەر پێگەکانی داعش بەردەوامدەبن
K24 - ھەولێر
فەرماندەی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا ئاشکرای کرد، بەهۆی نالەباری کەش و هەوای ئەمڕۆ هیچ هێرشێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گەڕەکەکانی رۆژئاوای مووسڵ ئەنجامنادرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش کرد، فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکان لە بۆردوومانەکانیان بۆ سەر پێگەکانی داعش بەردەوامدەبن.
لیوا سامر ئیسماعیل، فەرماندەی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی خراپی کەش و هەوا هێزەکانمان ئەمڕۆ هێرش بۆ سەر چەکدارانی داعش لە گەڕەکەکانی رۆژئاوای مووسڵ ئەنجامنادەن و تەنیا هێڵی بەرگرییان لە هێرشەکانی داعش دەپارێزن.
جەختیشیکردەوە، لەگەڵ باشبوونی رەوشی کەش و هەوا هێرشەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گەڕەکەکانی دیکەی رۆژئاوای مووسڵ دەستپێدەکەنەوە.