كوردستان 24 ديمه‌نى وێرانكردنى كونسوڵخانه‌ى توركيا له‌ مووسڵ له‌ لايه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو

چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ كۆنترۆڵی بینا‌ی كونسوڵخانه‌یان كرد

K24 – مووسڵ:

دوای ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵدا گرت، كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌و شاره‌ كه‌وته‌ ده‌ست ئه‌و رێكخراوه‌.

هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كی ته‌يران ده‌ڵێن، دوای چه‌ند رۆژێك له‌ هاتنی داعش، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ كۆنترۆڵی بینا‌ی كونسوڵخانه‌یان كرد و بيناى كونسوڵخانه‌كه‌يان خاپوور كرد.