توركيا ئيدانه‌ى راپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌كات
توركيا ئيدانه‌ى ئه‌و راپۆرته‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى كرد، كه ئه‌نقه‌ره‌ى به پێشێلكردنى مافه‌كانى كورد تۆمه‌تبار كردبوو.
K24 – هه‌ولێر:
توركيا ئيدانه‌ى ئه‌و راپۆرته‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى كرد، كه ئه‌نقه‌ره‌ى به پێشێلكردنى مافه‌كانى كورد تۆمه‌تبار كردبوو.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، رايگه‌ياند، راپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، لايه‌نگرانه‌يه.
وه‌زاره‌ته‌كه راشيگه‌ياندووه، ئه‌و راپۆرته‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان لايه‌نگرانه‌يه و زانيارى هه‌ڵه و ناڕاستى تێدايه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئه‌و راپۆرته هيچ بنه‌مايه‌كى نييه و له‌گه‌ڵ پڕوپاگه‌نده‌ى تيرۆريستان تێكه‌ڵ بووه.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكدا رايگه‌ياندبوو، به‌ڵگه‌ى وێرانكارى و تاوانى كوشتن و پێشێلكارى مه‌ترسيدار له باره‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له نێوان ته‌مموزى 2015 تا كانوونى يه‌كه‌مى 2016 له ناوچه‌كانى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى توركيا ئه‌نجامدراوه، له ميانه‌ى ئه‌و ئۆپراسيۆنه ئه‌منيانه‌ى سوپا له ناوچه‌كه ئه‌نجاميداوون.