نەخشەی گەڕەكە رزگاركراوەكانی موسڵ بڵاوكرایەوە
نیوەی رۆژئاوای موسڵ كۆنترۆڵكراوەتەوە
K24 - ھەولێر
بە پێی دوایین نەخشەی شەڕی موسڵ نیوەی گەڕەكەكانی رۆژئاوای شارەكە لە لایەن ھێزەكانی عێراق كۆنترۆڵكراون.
ئەم نەخشەیە لە لایەن ناوەندی راگەیاندنی نەینەوا بڵاوكراوەتەوە كە گەڕەكەكانی رزگاركراوی شارەكە و ھەروەھا نەخشەی شەڕ لە رۆژئاوای موسڵ و گەڕەكەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش تا رۆژی 11 ئاداری 2017 پیشان دەدات.
ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای موسڵ رۆژی 19 شوباتی 2017 دەستیپێكرد و ھەر یەك لە ھێزەكانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و حەشدی شەعبی بەشداری ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ دەكەن.
پۆلیسی فیدراڵ رۆژی 24 شوباتی 2017 كۆنتڕۆڵكردنی فڕۆكەخانەی موسڵی راگەیاند، كە رۆژی پێشتر بنكەی سەربازی غەزلانیان كۆنترۆڵكردبوو.

رۆژئاوای موسڵ زیاتر لە 35 گەڕەك لە خۆ دەگرێت و 40% شارەكە پێكدەھێنێت و پێش دەستپێكردنی شەڕ لەم بەشەی شارەكە پێشبینی بوونی 650 ھەزار كەس لە رۆژئاوای شارەكە لە ژێر دەسەڵاتی داعش دەكرا.
ئۆپهراسیۆنی كۆنترۆڵكردنهوهی مووسڵ لە 17 تشرینی یهكهمی 2016 به بهشداری 100 ههزار كهس له هێزهكانی عێراقی و كوردستانی دهستیپێكرد، پاش ئەوەی بەشێكی زۆری ناوچەكانی دەوروبەری مووسڵ لە لایەن پێشمەرگە كۆنترۆڵكران، دوای زیاتر لە سێ مانگ دژە تیرۆری عێراق كۆنترۆڵكردنی رۆژھەڵاتی شارەكەی راگەیاند.
JS