كوردستان24 ژیانی دوای جه‌نگێكی وێرانكه‌ر له شارۆچكه‌ی باب وێنه‌ده‌گرێت
20 رۆژه شارۆچكه‌كه كۆنترۆڵكراوه و ژیان ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شارۆچكه‌ی باب له سووریا، رۆژگارێكی دژواری به‌ڕێكرد، جه‌نگ ئه‌و شاره‌شی وه‌ك زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دیكه كرده مه‌یدانی خۆی، خه‌ڵكه‌كه‌ی تاڵاوی ئه‌و جه‌نگه 6 ساڵه‌یه‌یان چه‌شت و قوربانی زۆریاندا.
ماوه‌ی 20 رۆژه شارۆچكه‌كه به ته‌واوی له چه‌كداره‌كانی داعش و گرووپه توندره‌وه‌كان پاككراوه‌ته‌وه و كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی سوپای سوریای ئازاد و سوپای توركیا.
به‌شێكی زۆری ئه‌و شاره‌ش وێرانبووه، هێشتا شوێنه‌واری جه‌نگ زۆرتره له‌وه‌ی شوێنێك بێت بۆ ژیان، به‌ڵام دانیشتوانه‌كه‌ی به‌شێكیان به ئومێدی ژیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه شارۆچكه‌كه.
مه‌سعود محه‌مه‌دی په‌یامنێر و تیمێكی كوردستان24 چوونه‌ته شارۆچكه‌كه و له‌وێوه ئه‌ڵقه‌یه‌كی نوێی به‌رنامه‌ی"په‌یامنێری بێ‌سنوور" یان تۆماركردووه، چه‌ندین وێنه‌ی ئه‌و شاره‌یان تۆماركردووه و ژیانی پاش جه‌نگیان وێنه‌گرتووه، له وێنه‌كاندا ده‌بینرێت خه‌ڵكی شاره‌كه له‌ناو داروپه‌ردووی رووخاوی باڵه‌خانه و ماڵه‌كاندا ده‌ستیان به ژیان كردووه‌ته‌وه.












