داوای ده‌ركردنی توركه‌كانی هۆڵه‌ندا ده‌كرێت
فێڵدرز به خۆپیشانده‌ره توركه‌كان ده‌ڵێت" وابه‌سته‌ی شوینێكی دیكه‌ن كه‌وایه ئه‌م وڵاته جێبهێڵن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌ی راستڕه‌وی توندڕه‌وی هۆڵه‌ندی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا "خیرت فێڵدرز"، هێرشێكی توندی كردووه‌ته سه‌ر توركه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و داوای ده‌ركردنیان ده‌ه‌كات.
خیرت فێڵدز له تویته‌ره‌وه نووسیوویه‌تی" ئه‌و توركانه‌ی له هۆڵه‌ندا ده‌ژین و خاوه‌نی دوو وڵاتینامه‌ن، پێویسته ده‌ربكرێن".
فێڵدز خۆی نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی موسڵمانه‌كانه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له هۆڵه‌ندا ده‌ژین، ئه‌م كێشه دیپلۆماسییه‌ی ئێستای نێوان وڵاته‌كه‌ی و توركیا زیاتر هانیداوه داوای ده‌ركردنی توركه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بكات و ده‌ڵێت" له هۆڵه‌ندا تابووری پێنجه‌م هه‌یه" ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌و توركانه‌ی هه‌ڵگری وڵاتینامه‌ی هۆڵه‌ندین.
فێڵدرز په‌یامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و كهسانهكردووه، كه وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی دژی رێگه‌گرتن له وه‌زیره‌كانی توركیا، خۆپیشاندانیان سازكردبوو، هه‌ر بۆیه نووسیوویه‌تی" ئێوه وابه‌سته‌ی شوێنێكی دیكه‌ن، بۆیه ئه‌م وڵاته جێبهێڵن".
پاش ئه‌وه‌ی هۆڵه‌ندا رێگه‌ی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیرێكی دیكه‌ی توركیا نه‌دا به‌شداری كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی بانگه‌شه ئامێزبن بۆ گۆڕانكارییه ده‌ستوورییه‌كه‌ی توركیا، له‌گه‌ڵ توركه‌كانی ئه‌و وڵاته، په‌یوه‌ندی نێوان هۆڵه‌ندا و توركیا گرژی تێكه‌وتووه.