سوننه‌كان ده‌يانه‌وێت كوتله‌يه‌كى به‌هێز درووستبكه‌ن

دەوڵەتی یاسا دەڵێ سعودیە و قەتەر دەیانەوێت بۆ دوای داعش ھێزێكی دیكەی ھاوشێوەی داعش درووست بکەن.

K24 – هه‌ولێر:

سوننەکان دەیانەوێت کوتلەیەکی سوننی زۆرینەی سیاسی دروستبکەن  بۆ دوای نەمانی داعش و هه‌روه‌ها کۆبوونەوەی سەرکردەی  پارێزگا سوننیەکانی عیراق کاردانەوەی توندی ھاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکانی بەدواى خۆیدا ھێناوه‌ و ئه‌وان دەڵێن تورکیا و سعودیە و قەته‌ر و ئه‌رده‌ن دەیانەوێت دەستوەربدەنە ناو کاروباری عێراقەوە، پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا دەڵێ سعودیە و قەتەر دەیانەوێت بۆ دوای داعش ھێزێكی دیكەی ھاوشێوەی داعش درووست بکەن.