ڤيديۆ.. سه‌رۆكى ئيسرائيل ته‌پڵ لێده‌دات
سه‌رۆكى ئيسرائيل رۆبين ريفلى سه‌ردانى يه‌كێك له خێزانه عه‌ره‌به‌كانى 48ى ناو سنوورى ئيسرائيلى كرد.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئيسرائيل رۆبين ريفلى سه‌ردانى يه‌كێك له خێزانه عه‌ره‌به‌كانى 48ى ناو سنوورى ئيسرائيلى كرد.
خێزانه‌كه له شارۆچكه‌ى تيبه نيشته‌جێن و ژنه مامۆستايه‌ك به‌خێوكه‌رى خێزانه‌كه‌يه، كه له قوتابخانه‌دا وانه‌ى عيبرى فێرى منداڵانى عه‌ره‌ب ده‌كات.
رۆژنامه‌ى يه‌ديعۆت ئه‌حرۆنۆتى ئيسرائيل، بڵاويكردووه‌ته‌وه، سه‌ردانه‌كه كۆتايى هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌نجامدراوه و ئه‌و ژنه مامۆستايه شێوازێكى سه‌رنجڕاكێشى بۆ فێربوونى عيبرى داهێناوه.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، ئه‌و مامۆستايه له رێى سروود و گۆرانى ميلييه‌وه هه‌وڵده‌دات منداڵانى عه‌ره‌ب فێرى عيبرى بكات.
ديارترين به‌رهه‌مى هونه‌رى ئه‌و مامۆستايه (باران بارينه)، كه به وشه‌ى ساده و ئاوازێكى ميلى ئاماده‌ى كردووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌يه‌كى زۆرى لێكه‌وته‌وه.
سه‌رۆكى ئيسرائيل سه‌ردانى ماڵى ئه‌و مامۆستايه‌ى كرد و گوتى: زۆر شانازى به بوونى ئێوه‌وه ده‌كه‌م.
ئه‌و ژنه مامۆستايه ناوى جيهان جابره و له رابردوودا خه‌ڵاتێكى تايبه‌ت به داهێنانى رێگه‌ى تايبه‌ت بۆ فێربوونى عيبرى وه‌رگرتووه.
سه‌رۆكى ئيسرائيل روويكرده جيهان جابر و گوتى: به هۆى شيعره‌كانت و شێوازه تايبه‌ته‌كه‌ت زۆر قوتابى توانيويانه به ئاسانى فێرى عيبرى ببن و ئه‌مه‌ش هاوكاره بۆ درووستكردنى پێكهاته‌يه‌كى فره كلتوور و رۆشنبيرى.
هاوكات به‌يه‌كه‌وه له ماڵه‌كه‌ياندا، جيهان جابر و سه‌رۆكى ئيسرائيل به ته‌پڵ يه‌كێك له‌و گۆرانيانه‌يان وته‌وه كه جيهان بۆ قوتابييه‌كانى ئاماده‌كردووه.
دواتريش جيهان ته‌پڵه‌كه‌ى كرده ديارى بۆ سه‌رۆكى ئيسرائيل.