یەكێتی دەنگ لەسەر نەخشە رێگاكە دەدات

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ دەنگدان لەسەر نەخشە رێگاكە كۆدەبێتەوە

K24 - سلێمانی

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتمانى كوردستان، دواکۆبوونەوەى بۆ دەنگدان لەسەر نەخشە رێگا 8 خاڵیەکە ئەنجامبدات، بڕیاریشە دواى پەسەندكرنی نه‌خشه‌ رێگاكه‌ش به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و كێشه‌ سیاسییه‌كان سەردانى لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان  بکات.

ئەمە لە كاتێكدایە بڕیاربوو شەمەی رابردوو كۆبوونەوە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەڕێوەبچێت، بەڵام بە گوتەی سەركردەكانی ئەو حزبە، بەھۆی یادی راپەڕینی ھەولێر كۆبوونەوەكە بۆ ئەمڕۆ دواخراوە

Fly Erbil Advertisment