وێنه‌ی به‌شێك له ژنانی ناو داعش بڵاوده‌بێته‌وه
زۆرێك له چه‌كدارانی داعش ئاره‌زووه سێكسییه‌كانیان خزاندنیه ناو رێكخراوه‌كه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئه‌و بانگه‌شه وكرده‌وانه‌ی له رێكخراوی داعش بینراون له‌و ساڵانه‌ی رابردوودا، یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ی رێكخراوی داعش چه‌كدارانی خۆی پێ زیاد ده‌كرد، ده‌ستكه‌وتنی كه‌نیزه‌ك و جیهادی نیكاح بوو، زۆرێك له‌وانه‌ی له ناو عێراق و سووریا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان په‌لكێشی به‌ره‌كانی جه‌نگ كران، یان بوون به داعش و له شه‌ڕه‌كاندا كوژران، به‌و هۆیه‌وه هاتبووه ناو رێكخراوه‌كه، ئه‌وان تا ئاستی كڕین و فرۆشتنی ژنان و به زۆر ماره‌كردنی ژنانی هاوه‌ڵانی خۆشیان رۆیشتن.
چه‌كدارانی داعش ژنانیان یه‌خسیرده‌كرد و زۆرجار ده‌ستدرێژی به كۆمه‌ڵیشیان ده‌كرده سه‌ر ژنان، زۆر ژن و كچیش له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سووریا بوون به داوی چه‌كدارانی داعشه‌وه و دواتر به زه‌حمه‌ت و نه‌هامه‌تییه‌كی زۆر قوتاربوون.
چه‌كدارانی رێكخراوی داعش زۆر جار وه‌ك شانازی ئه‌و وێنانه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان یان ئه‌و ژنانه ده‌یانگرت كه به زۆر كه‌سوكاریان ناچار ده‌كرد بیانده‌نێ.
له به‌ره‌كانی جه‌نگ زۆر چه‌كداری داعش كوژران و وێنه‌ی ناو مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانیان كه‌وته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان، وێنه‌ی وه‌هایان تێدابووه دوور بووه له هه‌موو ره‌ووشت و بنه‌مایه‌كی ئایینی ئیسلام، به‌وه‌شدا ده‌رده‌كه‌وت زۆرێك له‌و چه‌كدارانه شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه سێكسییه‌كانیان خزاندوونیانه‌ته ناو رێكخراوێكه‌وه كه نزیكه‌ی 3 ساڵه خوێن ده‌ڕێژێت.
ئه‌مه‌ش به‌شێكه له وێنه‌ی ئه‌و ژنه چه‌كدارانه‌ی داعش و به‌شێكیان چه‌كیشیان هه‌ڵگرتووه و به‌شێكیان له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كاندا وێنه‌یانگرتووه.
هه‌ندێك له وێنه‌كان هی كاتی بووكێنی و ژماره‌یه‌كیان له ژووری نووستندا گیراون.
ئێستا كه ئه‌م وێنانه بڵاوده‌بنه‌وه، داعش ئه‌و هێزه‌ی جارانی نه‌ماوه و زۆرێك له‌و چه‌كدارانه‌شی له وێنه‌كاندا ده‌بینرێن له شه‌ڕه‌كاندا كوژراون.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)