پاڵپشتی لە داواكەی ژنان دەكرێت بۆ بەشداریكردنیان لە ناوەندەكانی بڕیار
دەستپێشخەرییەكەیان كۆبوونەوەی حزبەكانی بەدوای خۆیدا ھێنا
K24 - ھەولێر
بەشداریكردنی ژنان لە ناوەندەكانی بڕیار و پێشكەشكردنی دەستپێشخەرییەكانی گروپێكی كارای ژنان بە ناوی ئاشتی بۆ داكۆكی و بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە پێشوازی حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی بەدوای خۆی ھێنا، لە دانیشتنێكی نێوان ژنان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حزبە كوردستانیەكان، ئەم پرسە تاوتوێكرا و بەشێكی زۆری حزبەكان پاڵپشتی خۆیان دەربڕی كە پێویستە كار بكرێت، بۆ ئەوەی ژنانیش لە پرسە چارەنووسازەكان بڕیاردەربن.