بارزانی و مەكگۆرك شەڕی داعش و گۆڕانكارییەكانی دوای شەڕەكە تاوتوێ دەكەن
نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا دەگاتە ھەولێر و لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری دۆناڵد تره‌مپ له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش دوێنێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری به‌غدا باسی دواین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی دۆخی سیاسی عێراق و شه‌ڕی دژ به داعشی كرد و راشیگه‌یاند، سبه‌ی له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بارزانی كۆده‌بمه‌وه. گووتیشی: هه‌فته‌ی داهاتوو حه‌یده‌ر عه‌بادی و دۆناڵد تره‌مپ كۆده‌بنه‌وه.
ئاراز ئەحمەد پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "بڕیارە لە چەند كاتژمێری داھاتوودا كۆبوونەوە نێوان بارزانی و مەكگۆرك دەست پێبكات".
گوتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكرێن، وەك دواین رەوشی مەیدانی شەڕی داعش و پێشڕەوییەكانی ھێزەكانی عێراق لە مووسڵ، ژیان و گوزەرانی ئاوارەكان".
بە گوێرەی زانیاری پەیامنێری كوردستان24: "ئەوەی كە جیاوازدەبێت لە كۆبوونەوەكانی رابردوویان، بارزانی و مەكگۆرك بە وردی تاوتوێی گۆڕانكارییەكانی مووسڵی دوای داعش دەكەن".

